لە مانچستەر کوشتنی ژینا ئەمینی شەرمەزارکرا

رەوندی کوردی لە ولاتی بەریتانیا لەدژی کوشتنی ژینا ئەمینی بەردەوامن لەسەرچالاکیەکانیان و چالاکی ئەمجارە لە شاری مانجستەر ئەنجامدرا و رژێمی ئێران شەرمەزارکرا.

لنسەر بانگەوازی "جڤاکی ئازاد لە بەریتانیا" بە هاوکاری  رێکخستنەکانی " پژاک " و کەجەدەکەی ئەوروپا _ باشور کۆمسیۆنی بەریتانیا ، لە شەقامی ئۆسفۆرد بۆ ناو سەنتەری پیکادلی شاری مانچستەر رێپێوانێک لەلایەن کوردانی ئەو شارە ئەنجامدرا و رژێمی ئێران بەهۆی کوشتنی چالاکوان و هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزارکرا.

کۆمەلێک چالاکوانی مەدەنی لە نەتەوە جیاوازەکان  و گەلانی ئیران و هەروەها پارتی  سۆسیالیزم و ئەنتەرناسیۆنال بەشداریان لە چالاکیەکەی مانچستەردا کرد.

خۆپیشاندەران بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە ناو سەنتەری پیکادلی مانچستەر ، بەدروشمی (ژن، ژیان، ئازادی)، ( نابۆ  شەر دژی ژنان)، (بژی بەرخۆدانی ژنان لە جیهان و رۆژهەلات و ئیران)  و (بروخێت حکومەتی دکتاتۆر) رێپێوانیان ئەنجامدا و دواتر کۆتایی بە چالاکیەکەهێنرا.

ف.ق