لە مانهایم و بۆردیۆ یادی کۆمەڵکوژی شەنگال کرایەوە
بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال، لە شارەکانی مانهایم و بۆردیۆ چالاکی ئەنجامدرا.
بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال، لە شارەکانی مانهایم و بۆردیۆ چالاکی ئەنجامدرا.
مانهایم
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا لەسەر بانگەوازی مەجلیسی ژنانی هەرێمەکە و مەجلیسی گەل، چالاکییەک ئەنجامدرا. خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە پیشاندرا.
لە گردبوونەوەکەدا، بەشداربووان داوایان کرد لێپرسینەوە لە بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکە بکرێت، هەروەها ڕاگەیاندراوێک بە زمانی ئەڵمانی خوێنرایەوە.
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی شەنگال" و "بمرێ خیانەت" و "دیکتاتۆر ئەردۆگان" کۆتایی هات.
بۆردیۆ
لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی گەنجان و تەڤگەری ژن و جەدەکە-بە چالاکییەک ئەنجامدرا و سەدان کوردستانی بەشداربوون.
یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، هەروەها نمایشێک بۆ پیشاندانی بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا لە پاراستنی شەنگال و ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکدا بوونە قوربانی و ئەو ژنە ئێزدییانەی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێنران، پیشاندرا.
پاشان لەسەر ناوی تەڤگەری ژن، بەدیعە قامیشلۆ قسەی کرد و چالاکییەکە کۆتایی هات.