لە مانهایم یادی رۆناهی و بێریڤان کرایەوە

لە شاری مانهایم یادی رۆناهی (بەدریە تاش) و بێریڤان (نیلگون یڵدڕم) کرایەوە لە نەورۆزی ١٩٩٤ لە ئەڵمانیا ئاگریان لە جەستەیان بەردا و نەورۆزیان پیرۆز کرد.

رۆناهی و بێریڤان لە مانهایم یادیان کرایەوە کە لە ٢١ی ئازاری ١٩٩٤دا لەدژی سیاسەتی قەدەغە، فشار، گرتن و توندوتیژی دەوڵەتی ئەڵمانیا لەدژی پەکەکە و گەلی کورد ئاگریان لە جەستەیان بەردا و پەیامی نەورۆزی بەرخۆدانیان دا.

هەردوو شەهیدەکە لەو شوێنە یادیان کرایەوە کە تێیدا شەهید بوون. کۆن – مەد، خانەوادەی شەهیدان و ئەندامانی تەڤگەری گەنجان گوڵیان لەسەر گۆڕی شەهیدان دانا.

لە قسەکردنەکاندا بەڵێنی بەردەوامی لەسەر ڕێچکەی شەهیدان درا.

لە یادکردنەوەکەدا دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی نەورۆز وترانەوە. نزیکەی ٢٠٠ کەس بەشداریان لە یادکردنەوەکە کرد.

ف.ق