لە مارسیلیا گەنجان رێپێوانی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا

ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە مارسیلیا بە مەشخەڵ رێپێوانیان ئەنجامدا و دروشمی "گەنجانی فیدایی ئاپۆن" دەوتەوە.

ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە دروشمی "ئازادیی جەستەیی رێبەر ئۆجالان ئازادیی ئێمەیە" رێپێوانێکی بە مەشخەڵیان رێکخست.

گەنجان لە نیوە شەودا لە گۆڕەپانی بیلی دی مای کۆبوونەوە و لە دژی گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.

گەنجان بە بەرزکردنەوەى وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو، "ئازادی بۆ ئۆجالان - Liberte pour Ocalan" دەستیان بە رێپێوانکرد.

دوای رێپێوانەکە گەنجان راگەیاندراوێکیان خوێندەوە و تیایدا هاتبوو، "ئازادیی جەستەیی رێبەر ئۆجالان ئازادیی ئێمەیە. لە هەموو شوێنێکدا بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان چالاکی ئەنجام دەدەین و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان".

دوای خوێندنەوەى راگەیاندراوەکە، رێپێوانەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت