لە مێرسین یادی کۆمەڵکوژیی مەرعەش کرایەوە

لە مێرسین یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی مەرعەش کرایەوە.

لە مێرسین لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی مەرعەش کە ١١١کوردی عەلەوی لە ئەنجامی هێرشی نژادپەرەستە تورکەکاندا کوژران، یادیان کرایەوە.

ڕاگەیەنراوەکەلە لایەن یول ئیرەنلەر لە سالۆنی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ خوێندرایەوە، لە سالۆنەکەدا پانکاردی بە نووسراوەی " ئێمە کۆمەڵکوژیی مەرعەش لەبیرناکەین" هەڵواسرابوو.

شیلان سورمەل وتەبێژی یول ئیرەنلەر وتی، " ئێمە بکوژەکان دەناسین" و تائیستاش دەوڵەت نایەوێت دان بە کۆمەڵکوژیی مەرعەشدا دابنێت.

سورمەل لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو کە ٤٢ ساڵ بە سەرئەم کۆمەڵکوژییە دەربازبووە، تائیستاش هێزی ڕەش ستەم لە عەلەویەکان دەکات و وتی، " تەنیا بەوەش نەوەستان، بکوژەکانیان کردووەتە پاڕلمانتار، شاروەوان، ئەوانیان دەوڵەمەند کردەوە و خەڵات کران".

لە کۆتاییدا وترا،" لەدژی زوڵم و کۆمەڵکوژیی دەبێت لەسەر رێگەی راستییدا هەنگاو بنین."

ک-ش