بە دیمەن

لە مۆسکۆ شۆڕشی ١٩ ی تەمموز پیرۆزکرا

لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا بەبۆنەی ١٢ هەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ ی تەمموزی ڕۆژئاوا، ئاهەنگێک ڕێکخرا.

٢٠ ی تەمموز لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا بەبۆنەی ١٢ هەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ ی تەمموزی ڕۆژئاوا، بە بەشداری دۆستانی گەلی کورد و بەرپرسی ڕێکخراوەکانی گەلانی جیاواز، ئاهەنگێک بەڕێوەچوو.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕوسیا، ڕەشید بێناڤ باسی گرنگی ڕۆژەکەی کرد. پاسان میوانەکان قسەیان کرد. سینڤزیۆنێک دەربارەی مێژووی شۆڕشی ١٩ ی تەمموز پیشاندرا.

لە ئاهەنگەکەدا نوێنەر و ئەکادیمی و هونەرمەندی گەلانی ڕوس و عەرەب و جوو و یۆنان و تالیش و ئەرمەنی و کازاخ و گەلانی تر ئامادە بوون. هونەرمەندی کورد سارێ خادژیڤە چووە سەر شانۆ و گۆرانی چڕی.

لەکۆتایی ئاهەنگەکە هەڵپەڕکێ کرا.