لە موش بەهۆی خوێندنەوە ڕاگەیاندراو دژی داگیرکاری، ٩ کەس دەستبەسەر کران

لە موش بەهۆی خوێندنەوەی ڕاگەیاندراو دژی هێرشەکانی قڕکردن و داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ٩ کەس دەستبەسەر کران.

لە موش بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەنجان و پارتی چەپی سەوزی موش ویستیان لە گۆڕەپانی کۆبانێ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە قڕکەر و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک  بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ببەستن. پۆلیسی تورک بەهۆی قەدەغەکردنی پارێزگارەوە ڕێگەی بە چالاکییەکە نەدا، ڕێگری لە جەماوەرەکە کرد. دوای هێرشی پۆلیس، ٩ کەس دەستبەسەر کران.

ناوی دەستبەسەرکراوەکان: هاوسەرۆکی دەبەپەی موش سەلامەدین یەڵماز، هاوسەرۆکی هەدەپەی موش بەرماڵ نێرگز، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری چەپی سەوز ئیبراهیم بۆز، ئەندامانی مەجلیسی هەدەپەی موش چیچەک توتوش، عومەر کۆچ و ئومێد گۆکتورک، ئەندامی مەجلیسی گەنجان مەعروف چەلیکەل و سەرحەد دورسون و کەسێکی تر کە ناوی نەزانراوە.