لە میلانۆ گردبوونەوەی "دژی داگیرکاری کوردستان بپارێزە" ئەنجامدرا

سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک لە میلانۆ کۆبوونەوە، دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بە درووشمی "دژی داگیرکاری کوردستان بپارێزە"، گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران

لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا لەسەر بانگەوازی تۆڕی پشتیوانی کوردستان (Rete Kurdistan Italia) و کۆمیتەی کوردی ئیتاڵیا، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بە درووشمی "دژی داگیرکاری کوردستان بپارێزە" گردبوونەوەیەک لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک ئەنجامدرا. سەدان کوردستانی و نوێنەری ڕێکخراوە ئیتاڵییەکان بەشداربوون. ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە و پانکارتی "کوردستان بپارێزە" و "نا بۆ شەڕ و داگیرکاری لە کوردستان" بەرزکرایەوە.

لە گردبوونەوەکەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بێدەنگی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر داگیرکار و کۆمەڵکوژی شەرمەزارکرا.

بانگەواز کرا بۆ بەهێزکردنی پشتیوانی بۆ گەلی کورد. گردبوونەوەکە بە درووشمی "فاشیست تورکیا" و "دیکتاتۆر ئەردۆگان" و "بژی کوردستان" و "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.