لە ناوچەکانی ئامەد بانگەوازی سەفەربەری کرا بۆ "گردبوونەوەی ئازادی"
کارەکانی گردبوونەوەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ١٣ ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی وێستگەی ئامەد ئەنجام دەدرێت، بە هەموو هێزێکەوە بەردەوامە.
کارەکانی گردبوونەوەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ١٣ ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی وێستگەی ئامەد ئەنجام دەدرێت، بە هەموو هێزێکەوە بەردەوامە.
پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و چەندین ڕێکخراو بە سەردانی ماڵان، بانگەوازی گەل دەکەن بۆ گردبوونەوەکە.
خانا ئاخپار: پەرلەمانتاری دەم پارتی ئێلح، زەینەب ئۆدونجو و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و چالاکوانانی تەژەئا سەردانیان ئەنجامدا و بانگەوازی گەلیان کرد بۆ گردبوونەوەکە.
ئەرخەنی: زەینەب ئۆدونجو و ڕێکخستنەکانی دەم پارتی و دەبەپەی ناوچەکە، سەردانی پیشەوەرانیان کرد و باسی گرنگی گردبوونەوەکەیان کرد و بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکە.
فارقین: پەرلەمانتار گوڵجان کاچماز سایگیت ڕایگەیاند، تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە و داوای لە گەل کرد بە ڕۆحی نەورۆز بەشداری گردبوونەوەکە بکەن.
پیاس: پەرلەمانتار زەکی ئەرمەز داوای لە گەل کرد لە ١٣ی تشرینی یەکەم لەپێناو ئاشتی لە گۆڕەپانی وێستگە کۆببنەوە.
پاسور: پەرلەمانتار سەرحەد ئەرەن جەختی لە گرنگی گردبوونەوەکە کردەوە و ڕایگەیاند، بەشداریکردن پیشاندەری پێداگرییە.
سور: پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئامەد محەمەد کاماچ بانگهێشتی گەلی کرد بۆ گردبوونەوەکە لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
لجێ: پەرلەمانتاری دەم پارتی جەیلان ئاکچا داوای کرد بەشداری بکرێت لە گردبوونەوەکە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد.
هەروەها ئەندامانی گەنجانی شۆڕشگێڕی وڵاتپارێز بانگەوازیان کرد بۆ گردبوونەوەی ١٣ ی تشرینی یەکەم و بڵاوکراوەیان دابەشکرد.