لە ناوەندی توساش تەقینەوە و شەڕ ڕوویدا

ڕاگەیاندرا لە ناوچەی کازانی ئەنقەرە لە ناوەندی پیشەسازیی فڕۆکەی تورک (توساش) تەقین و شەڕ ڕوویدا.

ڕاگەیاندرا لە ناوچەی کازانی ئەنقەرە لە ناوەندی پیشەسازیی فڕۆکەی تورک (توساش) تەقینەوەیەک ڕوویدا و دەنگی تەقە بیسترا.

هێزەکانی دەوڵەتی تورک ڕایانگەیاند ٦ کەس کوژراون کە ٢ هێرشکەری تێدایە، وە ١٤ کەس برینداربوون.

تیمە تایبەتەکان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

توساش، کۆمپانیای پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی تورکە، ناوەندێکی تەکنۆلۆژییە لە بوارەکانی دیزاین و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و تەواوکردن و نوێکردنەوە و خزمەتی پاش فرۆشتنی پلاتفۆرمی ئاسمانیی لە تورکیا کاردەکات.

کۆمپانیاکە پارچەکان بەرهەم دەهێنێت بۆ (Airbus A380) کە مەزنترین فڕۆکەی گەشتکردنی جیهانە و فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازیی (Airbus A400M).

لیژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی تورکیا (RTUK) قەدەغەی بڵاوکردنەوەی دەربارەی ڕووداوەکە ڕاگەیاند.