لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بروکسل دژی گۆشەگیری چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا
دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بروکسل چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.
دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بروکسل چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.
٤١ مانگە بە هیچ شێوەیەک زانیاری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرناگیرێت، بۆ شەرمەزارکردنی بێدەنگی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و بیرخستنەوەی بەرپرسیارێتیان، چالاکی کوردان و دۆستەکانیان لە چەندین وڵات بەردەوامە.
ئەم چوارشەممەیە لە بروکسلی پایتەختی بەلژیکا لە ناوەندی زانیارییە هەرێمییەکانی ئەوروپای نەتەوە یەکگرتووەکان، چالاکی نافەرمانیی مەدەنی ئەنجامدرا.
کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ناوەندەکە ئەنجامدرا و پەیوەست بە ڕەوشی ئیمراڵی داوای زانیاری کرا و بانگەوازکرا بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی.
لەدەوری بیناکە پۆلیس ڕێوشوێنی بەرفراوانی گرتەبەر، پاش کۆبوونەوەکە چالاکییەکە کۆتایی هات.