لە پاریس ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا.

سەدان کوردستانی لە هۆڵی ڤینۆس لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە، هۆڵەکە بە ئاڵای پەکەکە و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی کوردستان ڕازێنرایەوە. بە خولەکێک ڕێزگرتن یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەرزڕاگیرا و ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا. 

لەسەر ناوی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی فەرەنسا (جەدەکە-فە)، شاهین پۆڵات، گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە بوونە هۆکاری ژیانەوەی گەلی کورد کە پێشتر حیسابی بۆ نەدەکرا".

لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندانی وەک فارقین ئازاد، مەنال، سیلبۆس و تاری و هۆزان مەعروف گۆرانی کوردیان چڕی و ڕیزی هەڵپەڕکێ گرێدرا.