لە پاریس گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا

لە گەڕەکی گار دێ ڤیلێنوڤ-سانت-جۆرج لە پاریس گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزارکرا.

لە گەڕەکی گار دێ ڤیلێنوڤ-سانت-جۆرج لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی دیموکراتیک، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزارکرا. ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا هەڕەشەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبووڵ ناکەن، گەلی کورد ئەم بێ‌ئەخلاقییە قبووڵ ناکات، هەروەها هەڵوێستی فەرەنسا شەرمەزارکرا کە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی چالاکوانانی کورد ڕادەستی تورکیا دەکات، گوترا: "ئێمە وەک گەلی کورد تاوان لە دژی دەوڵەتی فەرەنسا ناکەین، ئێمە پەنابەری سیاسیین، بۆ ئازادی وڵاتە داگیرکراوەکەمان تێدەکۆشین. بانگەواز لە حکومەتی نوێ دەکەین، حکومەت کۆن بە نموونە وەرمەگرن، کوردەکان بۆ بەرەژەوەندیی خۆتان بەکارمەهێنن. ئێمە دژی چەتەکانی داعشی دوژمنی مرۆڤایەتی شەڕمان کرد کە لەلایەن ئەردۆگانەوە دامەزرێنرا.

هەتا ئازادی ڕێبەرێتیمان و کوردستان، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. پێویستە هەموو کوردێکی شەرەفمەند، هەموو کەسێک خاوەنداری لە هەڵمەتی ئازادی بکات و هەتا گەیاندنی هەڵمەتەکە بە ئەنجامێک، درێژە بە چالاکییەکان بدەن".

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.