لە پاریس ڕێپێوانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" ئەنجامدرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕێپێوانیان کرد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕێپێوانیان کرد.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و مەجلیسی ژنانی شەهید ئەڤین گۆیی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لە پاریس ڕێپێوانیان کرد. پانکارتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" هەڵگیرا و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بە گیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی سەرۆک" بەرزکرایەوە.
پاش ڕێپێوانەکە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان پیشاندرا و ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخرایەسەر ئەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە گۆشەگیریدایە و ٤٠ مانگە زانیاری لەبارەیەوە نییە. دووپاتکرایەوە هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەیانەوێت گەل لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و فیکری وی داببڕن.
پاشان بێ وەستان درووشمی "ئێمە بە ڕۆحی گەنجان دیوارەکانی ئیمراڵی دەڕوخێنین" و "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.