بە دیمەن

لە پاریس و ساربروکن کۆمەڵکوژی شەنگال یادکرایەوە

بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال، لە شارەکانی پاریس و ساربروکن چالاکی ئەنجامدرا.

پاریس

لە هەرێمی ڤیلیریس لا بێل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، چالاکی ئەنجامدرا.

کوردستانیان ڕێپێوانیان ئەنجامدا و درووشمی "شەنگال لەبیر ناکەین" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" بەرزکرایەوە.

لە کەسێتی مام زەکی شەنگالی و عەگید جڤیان و زەردەشت شەنگالی هەموو شەهیدان یادکرانەوە.

ساربروکن

بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی هەرێمەکە و مەجلیسی ژنانی ئێزدی ساربروکن گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا، هێرشەکانی چەتەکانی داعش و خیانەتی پەدەکە شەرمەزارکرا.

لەسەر ناوی کۆماو و مەجلیسی ژنانی ئێزدی و مەجلیسی هەرێمەکە قسە کرا.

هەروەها تیشکخرایەسەر خۆپاراستنی شەنگال و پەیامدرا: "یەکینەکانی خۆپاراستنی یەبەشە و یەژەشە، لە ساڵانی دوایی بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و یەپەگە و یەپەژە بە بەردەوامی ژن و مناڵانیان لەدەستی داعش ڕزگار کرد".