لە قوبرس چالاکی بۆ ئازادیی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو

لە رێپێوان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە نیکۆسیای پایتەختی قوبرس راگەیاندرا، "تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت هەناسەدان و ژیانمان لێ حەرامە".

لە رێپێوان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە نیکۆسیای پایتەختی قوبرس راگەیاندرا، "تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت هەناسەدان و ژیانمان لێ حەرامە".

ڕێپێوانێک لە دەروازەی سنووریی لیدەر پالاس لە شاری نیکۆسیای قوبرس بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخرا.

گەلی کورد و دۆستە قوبرسیەکانیان بایەخ و گرنگییەکی زۆریان بە چالاکییەکە نیشاندا و لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازییەکی گەرم لە چالاکییەکە کرا.

لە بەیانییەوە ستاندێک دانرا و سەبارەت بە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان هەزاران راگەیاندراو و نامیلکە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرا.

پاشان جەماوەر کۆبوونەوە. خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدانی تێکۆشانی شۆڕشی کوردستان بەڕێوەچوو. دوای ڕێزگرتنەکە جەماوەری گەل بەرەو دەروازەی سنووری قوبرسی باکوور دەستیان بە رێپێوانکرد.

لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم"، "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "هەزار سڵاو بۆ ئیمرالی" و "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی" دوەترانەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، کە لەوێ خوێندرایەوە، ئەم پەیامەی تیادا بوو، "ئیدی سەبر و ئارامگرتنمان تەواو دەبێت. تا سەرۆک ئاپۆ ئازاد نەبێت ئێمە لە گۆڕەپانەکاندا دەبین. سەرۆک ئاپۆ هێڵی سووری ئێمەیە. ئەوانەی دەست لەو هێڵە دەدەن دەبێت بە باشی ئەوە بزانن، کە لە خوێنی خۆیاندا دەخنکێن. تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت هەناسەدان و ژیان بۆ ئێمە حەرامە".

ژ.ت