لە قوبرس قڕکردنی ئێزدییەکان شەرمەزارکرا
لە لیماسۆل بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی کورد و دەسپێشخەریی ژنان، قڕکردنی ئێزدییەکان لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.
لە لیماسۆل بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی کورد و دەسپێشخەریی ژنان، قڕکردنی ئێزدییەکان لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.
مەجلیسی گەلی کورد و دەسپێشخەریی ژنان بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی قڕکردنی ئێزدییەکان بەدەستی داعش، لە شاری لیماسۆلی قوبرس ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا درووشمەکان بەرزکرانەوە و بڵاوکراوەکان دەربارەی قڕکردنی ئێزدییەکان دابەشکران.
لە ڕێپێوانەکەدا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس فاتمە دۆغان خوێنرایەوە.
پاشان جەماوەر چوونە ناوەندی چاندی کوردی تیۆفیلۆس و تەماشای فیلمێکیان کرد دەربارەی قڕکردنی ئێزدییەکان.