لە سێ شار بۆ زیندانیان چالاکی ئەنجامدرا
لە چالاکییەکاندا ئاماژە بەوەکرا کە بارودۆخی زیندانیان بە ناوەکانی بەسەرا ئەرۆل، کەمال ئەرتورک و فەوزی ئەسڵان و داوا کرا ئازاد بکرێن.
لە چالاکییەکاندا ئاماژە بەوەکرا کە بارودۆخی زیندانیان بە ناوەکانی بەسەرا ئەرۆل، کەمال ئەرتورک و فەوزی ئەسڵان و داوا کرا ئازاد بکرێن.
لە چالاکییەکانی ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر، ئاماژە بەوەکراوە کە بارودۆخی زیندانییەکان سەختە. ئەندامانی کۆمیسیۆنی زیندانەکانی ٦٦٦هەمی لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ چالاکیی هەفتانەی خۆیان بە ناوی 'دانیشتنی F' لە بەردەم بینای کۆمەڵەکە لە بیۆغڵو ئەنجامدا. لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا گرنگی بە بارودۆخی ئەو زیندانییە نەخۆشە درا بە ناوی کەمال ئەرتورک کە لە زیندانی تەکیرداغی جۆری F ژمارە ٢ زیندانی کراوە.
ڕاگەیاندراوەکەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لەلایەن ئۆیا ئەرسۆی خوێندرایەوە و ئەرسۆی باسی لەوە کرد کە کەمال ئەرتورک کێشەی تەندروستی هەیە و دەڵێت کە پێویستە ئەرتورک ئازاد بکرێت.
ئیزمیر
ئەندامی لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ی ئیزمیر بۆ ئەوەی کە ئاماژە بە دۆخی تەندروستی زیندانی نەخۆش بکەن چالاکیی ٣٠٣ هەمینی ئەنجامدا. چالاکییەکە لە بەردەم بینای سومەربانک لە ناوچەی کۆناک بەڕێوەچوو و چالاکوانان لە چالاکییەکەدا ئاماژەیان بە دۆخی زیندانی نەخۆش بەسرا ئەرۆل کرد کە لە زیندانی ئەلەزیزی زیندانی کراوە.
بەڕێوەبەری لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ی ئیزمیر لە چالاکییەکەدا تیشکی خستەسەر ئەوەی کە بەسرا ئەرۆل گەلێک نەخۆشی هەیە و ڕایگەیاند کە پێویستە بەسرا ئەرۆل ئازاد بکرێت.
ئەنقەرە
ئەندامانی دەستپێشخەری ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش بە مەبەستی تیشکخستنەسەر بارودۆخی زیندانیانی نەخۆش، ٥٣٧ هەمین چالاکیی خۆیان لە شەقامی ساکاریا بەڕێوەبرد. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ی ئەنقەرە عومەر فاروق یازماجی خوێندرایەوە.
یازماجی ئاماژەی بەوەکرد لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لانیکەم ٣٢ زیندانی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە. لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا یازماجی باسی لە بارودۆخی زیندانییەکی سەختی نەخۆش فەوزی ئەسڵان (٥٧) کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە ئەسڵان دەستبەجێ ئازاد بکرێت.