لە ساربروکن ئاهەنگی جەژنی ژیانەوە ئەنجامدرا

جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا بە مەراسیمێک پیرۆزکرا.

ژیانەوە

مەجلیسی گەلی هەرێمەکە و مەجلیسی ژنان ئاهەنگەکەیان ڕێکخست. ئاهەنگەکە لە پارکی فلۆرانشوت ئەنجامدرا. پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان، تیشکخرایە سەر بایەخی مێژوویی ١٥ ی ئاب.

لەسەر ناوی کۆماو قسەکرا و مەعسوم کۆرکماز (عەگید) یادکرایەوە. هەروەها لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی ئێزدی قسەکرا و تیشکخرایە سەر خیانەتی پەدەکە.

لە ئاهەنگەکەدا کۆرۆی مناڵان و گرووپی فۆلکلۆر و تیمی شانۆیی و هۆزان ئەحمەد و هۆزان زۆزان زودەم، هونەری خۆیان پێشکەش کرد.

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی ١٥ ی ئاب" و "بژی گەریلا" کۆتایی هات.