بە دیمەن

لە شاری بورسا جەنگاوەرانی هەبەدەهە ٣کارگەیان سووتاند

جەنگاوەرانی جانفیدا سۆرۆ- هەبەدەهە لە شاری بورسا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان ٣کارگەی سەربە فاشێستانیان سووتاند.

جەنگاوەرانی جانفیدا سۆرۆ- هەبەدەهە، سەبارەت بە چالاکییەکەی شاری بورسا بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا ئەم زانیاریانە هاتووە؛

" جەنگاوەرانی جانفیدا سۆرۆ- هەبەدەهە، کارگەکانی بەرهەمهێنانی کاغەز و دامەزراوەی ڕیسایکلین و کارگەی قوماشیان لە گەڕەکی محەممەد چەلەبی لە ناوچەی یڵدرم لە بورسا بە چالاکیی سابۆتاژ کردە ئامانج، هاوکات لە ٢٣ی تەمموز کاتژمێر ٠٩:٠٠. لە وڵامدانەوەی سەرکەوتووانەی دژی هێرشە داگیرکارییەکان لە باشووری کوردستان، هەر سێ کارگەکە بە تەواوی سووتاون و زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوت.

لە کۆتاییدا یەکینەی چالاکییەکە بە سەلامەتی گەیشتنەوە شوێنەکانی خۆیان."