لە شاری کۆرونا لەبارەی رێگەی سێهەمەوە گفتوگۆکرا و سڵاو لەبەرخودانی گەریلا کرا
لە شاری کۆرونای ئیسپانیا پاڕادایمی رێگەی سێهەمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خرایەبەرباس. لە چالاکیەکەدا سڵاو لە بەرخودانی گەریلاش کرا.
لە شاری کۆرونای ئیسپانیا پاڕادایمی رێگەی سێهەمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خرایەبەرباس. لە چالاکیەکەدا سڵاو لە بەرخودانی گەریلاش کرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' کە لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی بەردەوامە، لە شاری کۆرونای ئیسپانیا لەلایەن ناوەندی کۆمەڵایەتی 'لا ریۆلتەریا' سمینارێک سازکرا.
لە سمینارەکەدا سیستمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵسەنگێندرا و شۆڕشی رۆژئاوا و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کە بە دەوری پاڕادایمی 'کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک و سیستمی جێگرەوە دامەزراوە، گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
هەروەها شەڕی جیهانی سێهەم و پاڕادایمی رێگەی سێهەمی عەبدوڵا ئۆجالان هەڵسەنگاندنیان بۆکرا.
لە بەشی کۆتاییدا ئاماژە بە گرنگی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کرا.
لە لایەن ناوەندی کۆمەڵایەتی لاریۆلتەریا راگەیەندراوێک خوێندرایەوە کە تیایدا هاتبوو، ئاگاداری قورسایی ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالانن و رایانگەیاند، "سڵاو لە هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەین کە لەئێستادا لە کوردستان خۆڕاگری دەکەن".
لە چالاکییەکەدا سڵاو ئاراستەی گەریلاکانی کوردستان کرا و بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی بە چالاکییەکە هێنرا.