لە شاری لیەژی بەلجیکا پشتیوانی لەچالاکییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا
ژنانی کورد و فارس و بەلجیکی لە شاری لیەژی بەلجیکا لەبەردەم ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ڕۆناهی کۆبوونەوە و پشتیوانییان لە ڕاپەڕینی ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
ژنانی کورد و فارس و بەلجیکی لە شاری لیەژی بەلجیکا لەبەردەم ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ڕۆناهی کۆبوونەوە و پشتیوانییان لە ڕاپەڕینی ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
لە شاری لیەژی بەلجیکا بۆ پشتیوانیکردن و سڵاوکردن لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کە بە پێشەنگایەتیی ژنان دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستی پێکرد، چالاکیەک ئەنجامدرا.
ژنانی کورد و فارس و بەلجیکی بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ڕۆناهی لە وێستگەی لیەژ کۆبوونەوە.
ژنان بە زمانەکانی فەڕەنسی، فارسی و کوردی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" یان دەوتەوە و تیشکیان دەخستە سەر گوشار و ستەمی ئێران.
ژ.ت