لە شاری سیدنیی ئوسترالیا چالاکی بۆ پشیوانی ڕاپەڕینی ژنانی ڕۆژهەڵات و ئێران بەڕێوەچوو
لە شاری سیدنی ئوسترالیا چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران رێکخرا.
لە شاری سیدنی ئوسترالیا چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران رێکخرا.
ڕۆژی شەممە بە پێشەنگایەتیی دەستەی پشتیوانی بۆ ژینا ئەمینی و کۆمیسیۆنی لاوانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سیدنی (NCDK) و بە پشتیوانی چەندین ڕێکخراو و لایەنی سیاسی فێمینیستی چالاکییەک ڕێکخرا.
لە چالاکییەکەدا گۆرانیەکانی بەرخۆدانی ئێران دەوترانەوە و نوێنەرانی کۆمیتەی پشتیوانی و چەندین کەسی دەستەبژێر پەیامی خۆیان بڵاوکردەوە.
لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە و سیناتۆری فیدراڵیی دەیڤد شۆیبریگ لە پارتی سەوز لە کەسایەتی ژینا ئەمینی دا یادی شەهیدانی شۆڕشی ژنانی کردەوە..
شۆیبریگ وتی، "ژنی کورد ژینا ئەمینی بووە سیمبولی شۆڕشی ژنانی ئێران" و داوای لە ئانتۆنی ئەلبانیس سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا کرد کۆتایی بە "بێدەنگی" بهێنرێت و ئیدانەی گوشار و زۆردارییەکانی ئێران بکات.
شۆیبریگ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پێویستە پشتیوانیی نێونەتەوەیی زیاد بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە گوشارەکانی سەر ئێران.
بروسک ئایەڤەری بە ناوی کۆمیتەى ئامادەکار، وتەبێژی لیژنەی لاوان باران پازارجک ڕایانگەیاند، بۆ دروستکردنی ئێرانێکی دیموکراتیک و ئازاد دەست لە ناو دەستی یەک تێکۆشان بەهێز دەکەین.
وتەبێژی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئوسترالیا ڤێرۆنیکا کۆمان ئاماژەی بە ناسنامەی کوردی ژینا ئەمینی کرد و وتی، ناسنامەی کورد نکۆڵیی لێدەکرێت و هێرشی قورس دەکرێتە سەر شارە کوردییەکان.
کۆمان داوایان لەحکومەتی ئوسترالیا و هێزە نێونەتەوەییەکان کرد گوشار بخەنە سەر ئێران.
کاریزما کالیان لە پارتی کرێکاران و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لیڤەرپولیش بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی بە وتارەکەی کرد و وتی، " لە کەسایەتی ژینا ئەمینی شۆڕشی ژنانی ئێران واتادارە و دەبێت جیهان پشتیوانی لەم شۆڕشە بکات".
هەزاران کەس، کە لە ژێر باراندا کۆبووبوونەوە و بەرەو ناوچەی سیرکولا کوای دەستیان بە رێپێوان کرد و لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایە و ئاماژەش بە دۆستاییەتی گەلان کرا.
ژ.ت