لە شاری تولۆسی فەرەنسا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا

دەمیر چەلیک هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکانی ئەوروپا (فەدا – FEDA) لە ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا ڕایگەیاند، پەکەکە ئێستا بووەتە حیزبێکی گەردوونی.

٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری تولوس لە باشوری فەرەنسا پیرۆزکرا.

لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە دەستپێکرد. دوای ئەوە سینەفیزیۆنێک لەسەر مێژووی پەکەکە نمایشکرا.

پاشان دەمیر چەلیک هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکانی ئەوروپا (فەدا – FEDA) باسی لە گرنگی و مانای ڕۆژەکە کرد. دەمیر چەلیک ڕایگەیاند، گەل لە پێناو ئەم تێکۆشانەدا هیچ قوربانییەک نەماوە، کە نەیدات. راشیگەیاند: "دوژمن ئیدی دەزانێت پەکەکە تەنها نییە. ئیدی پەکەکە تەنها بزووتنەوەیەکی کوردی نییە، بەڵکو پەکەکە بووەتە حیزبێکی گەردوونی".

چالاکی و ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە حەماسەتێکی زۆرەوە بەڕێوەچوو و بە گێڕاندنی شایی و گۆڤەند وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت