لە شتوتگارت چالاکی: پێویستە زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن

لە شتوتگارت بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش لە بەردەم کۆنسوڵخانەی تورک چالاکی ئەنجامدرا.

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کورد لە ئەڵمانیا بە ئامانجی ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا راگەیەنراوێک خوێندرایەوە. باسی ئەوەکرا کە گیانلەدەستدانی غەریبە گەزەر لە زینداندا بە ئەشکەنجەی سیستماتیک ، تیرۆرە.

هەروەها لە راگەیەنراوەکەد باسی ئەوەکراوە کە لەم هەفتەیەی دواییدا ژمارەیەکی زۆر نەخۆش لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە و رایانگەیاند کە پێویستە بە زوترین کات زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن.

ژنان کە داوای ئازادی هەموو زیندانیانی نەخۆشیان کرد، دروشمی 'فاشیست ئەردۆغان'، 'فاشیست تورکیا' و 'بکوژ ئەردۆغان'-یان وتەوە.

ف.ق