بە دیمەن

لە شتوتگارت گۆشەگیری شەرمەزارکرا

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.

چالاکی دژی گۆشەگیری

چالاکوانان لە شتوتگارت گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بە چالاکییەک شەرمەزار کرد، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد، پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و تەژەکە-ئە بەرزکرایەوە.

چالاکوانان بێ پچڕان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی گەریلا" و "بمرێ خیانەت"یان بەرزکردەوە.

بانگەواز لە کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەوروپا (سی پی تی) کرا، دەمودەست دەربارەی ڕەوشی ئیمراڵی لێدوان بدات، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرا ڕێگری بکات لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان.

گەنجان لە چالاکییەکەدا دووپاتیان کردەوە، تا شکاندنی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی، چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت.