لە شتوتگارت یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بەرزڕاگیرا

ئەو ئێزدیانەی لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژکران، لە شتوتگارت یادیان بەرزڕاگیرا. لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەرخودانی هێزە کوردییەکان کرا.

ئەو ئێزدییانەی لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا لە شەنگال لە هێرشی داعشدا کۆمەڵکوژکران، لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا لە دەیەم ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەدا یادیان کرایەوە. چالاکی یادکردنەوەکە بە پێشەنگایەتی کۆمۆنی ژنانی مەریەم سازکرا و بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی قوربانیانی جینۆساید و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.

چالاکیەکە لە کۆنیگستراس کە یەک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی شتوتگارتە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان و دۆستانیان ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا پلاکارد و وێنەکانی کاتی جینۆسایدەکە بەرزکرانەوە.

ئەو ژنانەی بەشدارییان لە چالاکیەکەدا کردبوو ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە جینۆساید دەربڕی و هاوکات پشتیوانیان بۆ بەرخودانی یەپەگە و یەپەژە دووپات کردەوە.

لە چالاکی یادکردنەوەکەدا شانۆیەک لەبارەی جینۆسایدی ئێزدییەکان نمایش کرا.