لە ستۆکهۆڵم چالاکیی دانانی خێوەت بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەستی پێ کرد

لە ستۆکهۆڵم لەپێناو سەرنجڕاکێشان بۆ سەر هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چالاکی دانانی خێوەت بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەستی پێ کرد.

لە ١٠ ی تشرینی یەکەم لە ٧٤ شار هەڵمەتێکی جیهانی بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستی پێ کرد. یەک لەو شارانە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بوو. هەڵمەتەکە لەبەردەم پەرلەمانی سوید ڕاگەیاندرا.

لە بەردەوامی هەڵمەتەکەدا لەبەردەم پەرلەمان، چالاکی دانانی خێوەت بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەستی پێ کرد.

لە گۆڕەپانی " Mynttorget " کە هاتوچۆ تێیدا زۆرە، ستاند دانرا. لە ستاندەکەدا پەیوەست بە هەڵمەتەکە بڵاوکراوە دابەشکرا، زانیاری درا بەو سویدییانەی کە دەهاتنە خێوەتەکە و دەیانویست لە مژارەکە تێبگەن.

کەسانی دەوروبەری چالاکییەکە، بە گرنگییەوە دەیانڕوانییە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەرتوک و برۆشۆرەکانی تایبەت بە پارادایمەکەی.

لە ستاندەکەدا، سترانە ئینگلیزییەکان پەیوەست بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سەرنجی کەسانی دەوروبەری ڕاکێشا.