لە ستۆکهۆڵم لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە چالاکی ئەنجامدرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە رژانە ناو شەقامەکان.

کوردستانیان و دۆزتەکانیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە دروشمی 'پێکەوە فاشیزم برووخێنین' خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا دەوڵەتی تورک و یەکێتی ئەوروپا کە پشتگیری لێدەکات شەرمەزار کران.

لە چالاکیەکەدا کە لە دەرەوەی ویتسگەی میترۆی شارەکە ئەنجامدرا، هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە هەوڵی گرتنی هەدەپە دەدەن، لە پەیمانی ئەستەنبوڵ کشاونەتەوە و هێرش دەکەنە سەر خوێندکارانی زانکۆی بۆغازیچی، شەرمەزار کرا.

لە هەمانکاتدا پانکارت و دۆڤیز بۆ شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک کە هێرش دەکاتە سەر هێزە دیموکراتەکان بەرزکرانەوە و دروشم بۆ پشتگیریکردن لە تێکۆشانی ئازادی وترانەوە.

داوای ئازادی بۆ رێبەری گەلی کوردکرا

هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە ستۆکهۆڵم مەنیجە ییغید ئاماژەی بە هێرشی ئاکەپە و مەهەپە لەم ساڵانەی دواییدا لەدژی هەدەپە کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە هەزاران ئەندامی هەدەپەی بە بیانووی بێبناغە ڕاپێچی زیندان کردووە و داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی سیاسی کرد.

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق