لە ستۆکهۆڵم و کێل کۆمەڵکوژی شەنگال یادکرایەوە
لە شارەکانی ستۆکهۆڵم و کێل کۆمەڵکوژی شەنگال یادکرایەوە، لە چالاکییەکان جەخت لەوە کرایەوە، پێویستە ئێزدییەکان چارەنووسی خۆیان دیاریبکەن.
لە شارەکانی ستۆکهۆڵم و کێل کۆمەڵکوژی شەنگال یادکرایەوە، لە چالاکییەکان جەخت لەوە کرایەوە، پێویستە ئێزدییەکان چارەنووسی خۆیان دیاریبکەن.
ستۆکهۆڵم
بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالەوە، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ئامارا چالاکی ئەنجامدرا.
بەناوی مەجلیسی ژنانی ئاماراوە ڕایگەیاندراوێک خوێنرایەوە و گوترا: "مافی دیاریکردنی چارەنووس، زامنی ئایندەیەکی سەلامەتە بۆ ئێزدییەکان".
هەروەها دووپاتکرایەوە، ئامانجی داعش قڕکردنی ئێزدییەکان بوو، ئەم هەوڵە بەشێوەیەکی ئەنقەست و سیستەماتیک ئەنجامدرا.
دووپاتکرایەوە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گەمارۆی پەدەکە بۆ سەر شەنگال بەردەوامە بۆ دژایەتیکردنی ئیرادەی ئێزدییەکان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال.
کێل
لە شاری کێلی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی (Defend Kurdistan) و مەجلیسی گەلی کێل چالاکییەک ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکەدا خێمە و ستاند دانرس. پانکارت و پرۆشور دەربارەی کۆمەڵکوژییەکە دابەشکرا. هەروەها تیشکخرایەسەر هاوبەشی دەوڵەتی تورک لە تاوانی قڕکردنی شەنگال.
هەروەها جەختکرایەوە هاوکاری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ تورکیا قبووڵ ناکرێت و گوترا: "بێدەنگبوون مانای قبووڵکردنی کۆمەڵکوژییە لە شەنگال و کوردستان".