لە ستۆکهۆڵم یادی پەیامنێرمان موراد کوسەیری کرایەوە
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە رێکخستنی کۆبوونەوەیەک یادی پەیامنێرمان موراد کوسەیری کرایەوە.
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە رێکخستنی کۆبوونەوەیەک یادی پەیامنێرمان موراد کوسەیری کرایەوە.
پەیامنێری شۆڕشگێڕ موراد کوسەیری، لە ٣٠ی ئەیلول بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. لە ناوەندی ڕۆشنبیری کورد لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید لەلایەن هەڤاڵەکانییەوە یادی کرایەوە.
خانەوادە و هاوکارەکانی، ستافی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی، کەسایەتییە چەپەکانی تورکیا و چەندین کەسی ناو تێکۆشانی دیموکراسی بەشدارییان لە یادەکەدا کرد.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی، کە لە تێکۆشانی دیموکراسیدا شەهید بوون، پەیامی دەستەى بەڕێوەبەریی پەخشی ئاژانسەکەمان خوێندرایەوە.
پاشان زڵێخا کوسەیری هاوسەری موراد کوسەیری وتی: "موراد یارمەتیی هەمووانی داوە. ئێوەش لەگەڵ ئەودا مانەوە و کارتان کرد و ئەوتان ناسی. چەندینجار هەڕەشەی لێکرا، بەڵام سەرەڕای ئەو هۆشدارییانەش درێژەى بەکارکردن و پەیامنێری لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دا".
لە یادەکەدا سلایدێک نمایشکرا. پاشان ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار کوردۆ باکسی، کە لەگەڵ کوسەیری کاری کردووە رایگەیاند، لەدەستدانی موراد کوسەیری بۆشاییەکی گەورەی دروستکردووە و وتی:" جگە لە دەستدانی وەک رۆژنامەنووسێک ئەو وەک برایەک بوو، بۆیە لەدەستدانی زۆر قورسە".
عایشە گۆکتەپە بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی کورد ئامارا وتی، کوسەیری بڕوایەکی زۆر گەورەی بە بزووتنەوەی ژنان هەبوو، بۆیە گیان لە دەستدانی بۆ ئەوان خەسارێکی گەورە بوو.
سانییە ئاکداغ لە یادەکەدا وتی: "موراد هەرگیز جلێکی گرانبەهای نەکڕی، بەڵکو پارەکەی دەنارد بۆ خوێندکاران و پێویستییەکانی ئەو کەسانە، کە لە تورکیا لە پێناو تێکۆشانی دیموکراسی دا دەستگیرکرابوون. پشتیوانیی لە ژنان و منداڵان دەکرد. چیی دەوت لە ژیانیدا جێبەجێی دەکرد".
ئامینە کاکەباوە پەرلەمانتاری سەربەخۆی سوید وتی: "ئەو هەڤاڵی شۆڕشگێڕی ئێمە بوو. ئێمە ڕۆژنامەنووسێکی زۆر باشمان لە دەست دا".
لۆرینا دیلگادۆ ڤاراس پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید، کە لە بنەڕەتدا خەڵکی چیلییە وتی: یەکێک لەو تایبەتمەندییانەى ئەو، کە زۆر بەلای منەوە خۆش بوو، ئەوە بوو، کە هەندێکجار لە پەرلەمان و هەندێکجار لە شەقامەکاندا لە ناو خەڵکدا بوو. دەنگەکانی ناو شەقامەکانی بە ئێمە دەگەیاند و دەنگی ئێمەشی دەگەیاندە شەقامەکان. چەندینجار لەبارەی خەڵکی چیلییەوە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردوم. سەرنجی لە سەر بەرخۆدانی وڵاتەکەمان بوو. لە سوید زۆر پێویستمان بە رۆژنامەنووسانی وەک موراد هەیە".
لە یادەکەدا کچی رۆحبی کوسەیری، نێرگز یڵدز، سەرۆکی فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی ناوەڕاست کامیلائۆغڵو، ساڵح ئیمزاجی، میرهام یگیت، کاروان سەید، ئەندامی کۆمەڵەی عەلەوییەکان عەلی چەگان، هونەرمەند کەمال گۆرگو و نوسەری حسێن عەلی بەشداری یادەکە بوون.
ژ.ت