لە سوید هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

لە شارەکانی ئۆرەبرۆ و ڤاستراس هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزارکرا.

لە شارەکانی ئۆرەبرۆ و ڤاستراس هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا شەرمەزارکرا.

لە چالاکیەکەدا پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیکرا و هێرشی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا.

لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەشکرا کە پێویستە گەلی کورد یەکبگرێت و لە بەرانبەر دوژمن هەڵوێست پیشان بدات. داوا لە ویلایەتەکانی ئەوروپا و ئەمریکا کرا کە نەبنە هاوکاری هێرشی داگیرکەری و بە تێکۆشانی گەلی کورد یەکبگرن.

ف.ق