لە سویسرا ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا
لە شارەکانی ئاراو و سۆلۆزەرنی سویسرا ١٥ ی ئاب جەژنی ژیانەوە بە چالاکی پیرۆزکرا. لە چالاکییەکاندا تیشکخرایەسەر گرنگی بەرخۆدان و بانگەوازی مەزنکردنی تێکۆشان کرا.
لە شارەکانی ئاراو و سۆلۆزەرنی سویسرا ١٥ ی ئاب جەژنی ژیانەوە بە چالاکی پیرۆزکرا. لە چالاکییەکاندا تیشکخرایەسەر گرنگی بەرخۆدان و بانگەوازی مەزنکردنی تێکۆشان کرا.
ئاراو
مەجلیسی گەلی شەهید محەمەد تونچ و مەجلیسی ژنانی ڕۆژبین بەبۆنەی ٤٠ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابی ١٩٨٤، لە شاری ئاراوی سویسرا سەیرانێکیان ڕێکخست و ئاهەنگی "جەژنی ژیانەوە"یان ئەنجامدا. هاوسەرۆکی کۆنسەی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) دیلان چەتینکایا، چالاکوانانی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) و زۆرێک لە کوردستانیان بەشداری ئاهەنگەکە بوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئاراو، ئیدریس ئوزکاش گوتی: "٤٠ ساڵ لەمەوبەر بە پێشەنگایەتی فەرماندەی مەزن هەڤاڵ عەگید، فیشەکی یەکەم تەقێنرا. کاریگەری ئەم فیشەکە هێشتا بەردەوامە. دوژمنەکانمان بە بەکارهێنانی هاوکارە هەرێمییەکان هێرش دەکەنە سەرمان. ساڵانێکە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەرێتیمان نییە کە لە ئیمراڵی زیندانی کراوە. بە دۆست و دوژمن دەڵێین، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادیی گەلی کوردە. هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، کەسمان ئازاد نابین".
لە ئاهەنگەکەدا لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی ڕۆژبین ڕوکەن ئامەد ڕایگەیاند فیشەکی ١٥ ی ئاب بە زیهنیەتی دەسەڵاتەوە نرا، گوتی: "ئەم مەشخەڵی ئازادییەی فەرماندەی مەزن مەعسوم کۆرکماز، هێشتا لە هەموو جێیەک بەردەوامە".
ئاهەنگەکە بە چالاکی هونەری و مۆسیقا و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
سۆلۆزەرن
لە شاری سۆلۆزەرن لەلایەن کۆمۆنەی ژنانی پنار و مەجلیسی گەلی سۆلۆزەرنەوە چالاکی ئەنجامدرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی کۆمۆنەی ژنانی بنار، خەجێ کایا لە ئاهەنگەکە قسەی کرد، گوتی: "ئەم یەکەمین فیشەکە، هاوکات فیشەکێک بوو دژی دەسەڵاتی پیاوی فیوداڵ و پاشڤەڕۆ".
هاوسەرۆکانی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی سۆلۆزەرن کایا دەمیر و یەتەر گوزەن ئاماژەیان بە گرنگی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب کرد.
سیاسەتمەداری کورد محەمەد ڕوناهی تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی چیا و زیندان و گوتی: "تا گەیشتن بە سەرکەوتن و ڕێبەرێتی ئازاد و کوردستانی ئازاد، تێکۆشان مەزنتر دەکەین".
چالاکوان و سیاسەتمەداری کورد مەتین منتاش گوتی: "بەرخۆدانی ڕێبەرێتی، بەرخۆدانی گەریلا و بەرخۆدانی زیندان بۆ ئێمە سەرچاوەی ئیلهامە. ئێمە تێکۆشان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین".
چالاکییەکە بە درووشم و هەلهەلە و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.