لە سیدنی بۆ ژینا ئەمینی چالاکی ئەنجامدرا

بۆ ژینا ئەمینی کچی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەلایەن پۆلیسی رژێمی تارانەوە کوژرا لە شاری سیدنی ئوستورالیا چالاکی ئەنجامدرا.

لە شاری سیدنی ئوستورالیا بۆ ژینا ئەمینی کە لەلایەن پۆلیسی بەناو ئەخلاقی رژێمی ئێرانەوە کوژرا، چالاکی ئەنجامدرا، چالاکی بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە تاون هەڵ سقوری ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا کە لەسەر بانگەوازی کۆمینی ژنانی سیدنی و بە پشتگیری کۆمیتەی گەنجان ئەنجامدرا، هێرشی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر ژنان شەرمەزارکرا.

نوینەری زۆر پارتی سیاسی و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سیدنی بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

لە چالاکیەکەدا ئاماژە بە پێشەنگایەتی ژنان لە تێکؤشاندا کرا و راگەیەنرا کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر کۆیلایەتی ژنان دروست بووە.

لە چالاکیەکەدا بانگەوازی راپەرین لە هەموو ژنانی جیهانکرا بۆ ژینا ئەمینی و یادی هەموو ژنان کرایەوە کە لەلایەن پیاوان و دەوڵەتانەوە کوژراون.

ف.ق