لە سیدنی چالاکی بۆ شەنگال

پەیامی بەغدا و هەولێر لەبارەی شەنگالەوە لەشاری سیدنی ئۆستوڕالیا شەرمەزارکرا.

چالاکی بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد 'نەجەدەکە' لە گۆڕەپانی تاون هەڵ ئەنجامدرا.

بەناوی کۆمیتەی ئامادەکار ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە و هێرشی سەر کوردانی ئێزدی شەرمەزاکرا. هەروەها وەبیرهێنرایەوە کە ئێزدیەکان زۆر کۆمەڵکوژیان بینیوە، بەڵام سەریان لەبەرانبەر کۆمەلکوژیەکان دانەنەواندووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، "ئێمە ڕێگا نادەین کە ئێزدیان کۆمەڵکوژ بکرێنەوە. ئێمە لەبەرانبەر کۆمەڵکوژی سەر کورد و بە تایبەتی ئێزدیەکان دەوەستینەوە."

کۆمیتەکە پرسیاری لە پەدەکە و حکومەتی بەغدا کرد کە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک هێرشی قڕکردن لەبەرانبەر شەنگال ئەنجامدرا ئەوان لەکوێ بوون و وەبیریهێنایەوە کە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر لە ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی دژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئیمزاکرا.

هەروەها داوا لە حکومەتی ئۆستوڕالیا، نەتەوە یەکگرتووەکان، دەوڵەتانی ئەمریکا و ئەوروپا کرا کە لەدژی کۆمەڵکوژە نوێیەکان، دان بە خۆسەری شەنگال بنرێت.

ف.ق