لە سیدنی داگیرکاری تورک و خیانەتی پەدەکە شەرمەزارکرا
لە سیدنی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و خیانەتی پەدەکە بە چالاکییەک شەرمەزارکرا.
لە سیدنی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و خیانەتی پەدەکە بە چالاکییەک شەرمەزارکرا.
لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و خیانەتی پەدەکە بە چالاکییەک شەرمەزارکرا. وێنە و ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی نەمسا بروسک ئایڤەر ڕایگەیاند ئامانجی هێرشی دەوڵەتی تورک ستاتۆی باشووری کوردستان و هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کوردە، گوتی: "نەوەک هەر پەکەکە، پێویستە هەموو کوردێک دژی داگیرکاری و خیانەتی پەدەکە ڕابپەڕێت و تێکۆشان مەزن بکات".
سەرنووسەری ڕۆژنامەی گرین لێفت، پیتەر بۆیل گوتی: "پێویستە ڕای گشتی بێدەنگ نەبێت بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردان و کوردستان".
چالاکییەکە بە گۆرانی و درووشم کۆتایی هات.