لە سیدنی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب بە جۆشەوە پیرۆزکرا
ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابی لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە چالاکییەکی جەماوەری پیرۆز کرد.
ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابی لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە چالاکییەکی جەماوەری پیرۆز کرد.
هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی سویسرا بروسک ئایڤەری ڕایگەیاند ١٥ ی ئاب بۆ گەلی کورد لەدایکبوونێکی تر بوو، گوتی: "سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەکەین کە ئێمەیان گەیاندە ئەم ڕۆژە. ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و گەریلا تاکە ڕاستییەکن کە گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان بەرەو ئازادی دەبەن. وەک گەلی کورد ئەرکی ئێمەیە کە ئەو بەهایانە بپارێزین".
هاوسەرۆکی دەکتەم تەیمور تاتڤان ڕایگەیاند بەهۆی ١٥ ی ئابەوە گەلی کورد لە خەوی مردن بێدار بووییەوە، تیشکی خستەسەر هێرشەکان بۆ سەر گەریلا و گوتی: "دوژمن دەزانێت تا گەریلا بەرخۆدان بکات، هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگە لە ڕێپێوانی ئازادی گەلی کورد بگرێت".
مامۆستای زانکۆی وێڵزی ڕۆژئاوای نوێ لە ئوسترالیا، د. ڤیکی سێنتاس ڕایگەیاند ٢٠ ساڵە لە نزیکەوە ئاگاداری تێکۆشانی ئازادی کوردم و پشتیوانی دەکەم، گوتی: " بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئوسترالیا و ئەوروپا و بەریتانیا دەربهێنرێت، چالاکانە بەشداری کەمپەینە سیاسییەکان بووم. لایەنگرێکی بەهێزی تەڤگەری ئازادی کوردم. من پێم وایە پڕۆژەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک کە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجالان پەرەی پێدراوە، بۆ ئازادی مرۆڤایەتی زۆر گرنگە".
چالاکییەکە بە شیعر و گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.