لە سیدنی نەورۆز پیرۆز کرا
لە شاری سیدنی ئۆستوڕالیا، جەژنی بەرخۆدان و ژیانەوە (نەورۆز) بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆزکرا.
لە شاری سیدنی ئۆستوڕالیا، جەژنی بەرخۆدان و ژیانەوە (نەورۆز) بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆزکرا.
لە ئاهەنگەکەدا کە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سیدنی ئەنجامدرا، داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا.
کوردستانیانو دۆستەکانیان بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد. دێڤد سچۆبریگ پەرلەمانتاری پارتی سەوز قسەی کرد و ناڕەزایی لەبەرانبەر هێرشی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە بۆ سەر گەلی کورد پیشاندا و بۆ ڕێبەر ئۆجالان وتی، ' ماندێلای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست' و داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجالانی کرد.
پەرلەمانتاری پارتی سەوز داوای لە دەوڵەتی تورک کرد کە لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دانیشێت و وتی، نەورۆز لە سەردەمی تاریکیدا هیوایە.
گولەر رۆسە و بیرهات بێریتان هاوسەرۆکانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سیدنیش وتیان، " با نەورۆز بکەینە نەورۆز هەمووان. ئازادی هەموومان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە وابەستەیە."
لە ئاهەنگەکەدا گرۆپی فلکلۆری ڕۆژئاوا ' گەنجانی ئازاد' و هونەرمەند سیپان خەڵات، خانەمیر و رۆژ هونەرەکەیان پێشکەش کرد. ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
ف.ق