بە دیمەن

لە سیدنی قوربانیانی قڕکردنی شەنگال یادکرانەوە

لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی شاری سیدنی ئوسترالیا قوربانیانی قڕکردنی شەنگال یادکرانەوە.

لە شاری سیدنی ئوسترالیا قوربانیانی قڕکردنی شەنگال بە چالاکییەک یادکرانەوە، چالاکییەکە لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی نەجەکەدە تەیمور تاتوان تیشکی خستەسەر ڕۆڵی پەدەکە لە قڕکردن و گوتی:
"هەرچەند ڕێبەر ئاپۆ چەند جار هۆشداری دا "مەترسی کۆمەڵکوژی لەسەر ئێزدییەکان هەیە، پێویستە بپارێزرێن"، کەچی پەدەکە نە ئاسایشی خۆی پێکهێنا، نە وەڵامی داخوازییەکانی پەکەکەی دایەوە بۆ پاراستن. هەزاران پێشمەرگەی پەدەکە، کوردانی ئێزدیان جێهێشت بۆ قڕکردنی چەتەکانی داعش. ویستیان بە دەستی داعش کوردانی ئێزدی قڕبکەن".

تاتوان ڕایگەیاند لە ئەنجامی بەخۆدانی دەستەیەک گەریلای پەکەکە، هێرشی قڕکردن تێکشکا.

جەختی کردەوە بۆ دووبارەنەبوونەوەی کۆمەڵکوژی پێویستە خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە فەرمی بناسێنرێت.

پاشان ئامادەبووان هەست و بۆچوونی خۆیان دەربڕی.

چالاکییەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی قڕکردنی شەنگال کۆتایی هات.