لە تۆرنتۆ چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بەڕێوەچوو

لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکی بەڕێوەچوو.

لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی کوردی دیموکرات بە سەدان کوردستان چالاکیان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا دروشمی 'فاشیست ئەردۆغان' و 'فاشیست تورکیا' وترانەوە. هەروەها لە چالاکیەکەدا وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە بەرزکرانەوە.

چالاکوانان لە چالاکیەکەدا ئاماژەیان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.

لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە و دواتر بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی وتن چالاکیەکە کۆتایی هات.

ف.ق