لە تۆرۆنتۆی کەنەدا رێپێوانی "ئێمە پێکەوە فاشیزم تێکدەشکێنین" بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئێمە پێکەوە فاشیزم تێکدەشکێنین" کە لەلایەن یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ADGB) دەستیپێکردووە، لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا رێپێوانێک رێکخرا.

رێپێوانەکە بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی دیموکراتیکی گەلی کورد لە تۆرۆنتۆ لە ناوەندی شارەکەدا رێکخرا و فاشیزمی دەوڵەتی تورکی تیادا ئیدانەکرا.

رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی بلۆر دەستیپێکرد و تاوەکو گۆڕەپانی دانداس بەردەوامیی هەبوو و ماوەی ٢ کاتژمێری خایاند.

لە رێپێوانەکەدا سکاڵا بۆ داخستنی هەدەپە و زەوتکردنی پەرلەمانتاریی عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو و کشانەوی تورکیا لە رێککەوتننامەى ئیستەنبول ئیدانە کرا.

لە رێپێوانەکەدا پۆستەری "هەدەپە تەنها نییە" بەرزکرابووە. هەروەها لەسەر ئامانجی رێپێوانەکە سەدان راگەیاندراو بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرا.

لە گۆڕەپانی دانداسیش چالاکیی بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد.

چالاکییەکە لە دوای پێشکەشکردنی وتەکان و خوێندنەوەى پەیامەکان بە گێڕاندنی گۆڤەند و شایی کۆتایی پێهات.

ژ.ت