لە تورکیا لە ماوەی ١١ مانگدا ٢ هەزار و ١٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە

ئەنجومەنی پاراستنی کار و تەندروستی کرێکاران لە تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا لانیکەم ٢ هەزار و ١٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

لە راپۆرتی ئەنجومەنەکەدا هاتووە، لە مانگی تشرینی دووەمدا ١٦٤ کرێکار لەسەر کارەکانیان ژیانیان لەدەستداوە. لەو ژمارەیە ١٤٩ کەسیان بە موچە کاریان کردووە و ١٥ کەسیش لەسەر حسابی خۆیان کاریان کردووە.

لە راپۆرتەکەدا باسی ئەوەشکراوە، ٢٣ لە کرێکارەکان ژن بوون، ٧ کرێکار پەنابەر و کۆچبەر بوون. کرێکاران زیاتر لە شارەکانی ئەستەنبوڵ، کۆجائەلی و ئەنقەرە گیانیان لەدەستداوە.

لە ١١ مانگی رابردوودا ٢ هەزار و ١٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راپۆرتەکە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٢ هەزار و ٤٢٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩دا هەزار و ٧٣٦، لە ساڵی ٢٠١٨دا هەزار و ٩٢٣ و لە ساڵی ٢٠١٧دا هەزار و ٩٧٠ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق