لە تورکیا و باکوری کوردستان ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا

لە شارەکانی تورکیا و باکوری کوردستان ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا.

ئەمڕۆ، لە زۆر ناوچەی جیهان، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا، لە شارەکانی تورکیا و باکوری کوردستانیش چەندین چالاکی بەڕێوەچوون.

ڕحا، پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپە) و پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، لە ناوەندی کاری ئەحمەد باهچیڤان لە ناوچەی خەلیلیە ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا، پانکارتی "١ تشرینی دووەم، ڕۆژی کۆبانێ لە جیهان پیرۆزبێت"، هاوسەرۆکی دەبەپە، غەریبە یەشیل قسەی کرد. ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" کۆتایی هات.

مێردین

هەدەپ و دەبەپە و هەدەپە لە چوارچێوەی بەرنامەکان بەبۆنەی ١ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ، سەردانی گۆڕەکانیان کرد. لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا، لە ناوچەکانی نسێبین و قۆسەر ئەو کەسانەی لەکاتی بەرخۆدانی کۆبانێ گیانیان لەدەستدا و ئەو کەسانی لە کۆمەڵکوژی پیرسوس کوژران، سەردانی گۆڕەکانیان کرا و یادکرانەوە.

لە نسێبین هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکە، شیندار ئاکینجی، ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکانی سەر کۆبانێ قبووڵ ناکەن.

لە قۆسەر هاوسەرۆکی هەدەپە، قسەی کرد و شەهیدانی کۆمەڵکوژی پیرسوسی بیرهێنایەوە.

هاوسەرۆکی هەدەپە لە مێردین، عەلادین توران، گوتی: "دژی فاشیزمی شەڕێکی دژوار قەوما و سەرکەوتن بەدەستهات. ئەمە لە جیهاندا بووە نموونەیەک".

پاش وتەکان، بەشداران گوڵیان لەسەر گۆڕەکان دانا.

وان

لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە وان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە، ئایدن کیران، قسەی کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی کۆبانێ دژی داعش کرد.

ئاگری

لە ئاگری ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا، بەبەشداری زۆر کەس، ئاهەنگێک لەلایەن رێکخستنی هەدەپەی بازید لە بینای پارتەکە بەڕێوەچوو. لەوێدا بەردەوام درووشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" بەرزکرایەوە.

ئەنقەرە

لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، بەم بۆنەیەوە، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەست. بەڕێوەبەرانی هەدەپ لە ئەنقەرە بەشداری چالاکییەکە بوون. سڵاو لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرا و ئەم یادە لە جیهان پیرۆزکرا.

ئامەد

بە پێشەنگایەتی ڕێکخستنی دەبەپە لە شاری ئامەد، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ، لەبەردەم بینای دەبەپە ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە. بەڕێوەبەرانی دەبەپە و هەدەپ و هەدەپە و چالاکوانانی تەژەئا و نوێنەری ڕێکخراوەکان و کەسێتیەکان بەشداربوون. هاوسەرۆکی دەبەپە لە ئامەد، سوڵتان یارای، ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەکرا بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە تێکۆشانی دژ بە داعش. هەروەها دووپاتکرایەوە، ڕۆژی کۆبانێ بەها و نرخێکی گەردوونی هەیە، چونکە جیهان لە دڕندایەتی داعش ڕزگارکرا.

دووپاتکرایەوە، دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی دەوڵەتان بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا، لە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافی و تاڵانکردنی ناوچە داگیرکراوەکاندایە، گەلی کورد لە سەراپای جیهان دژی ئەم هێرشانە بەرخۆدان دەکات لە پێناو سیستەمێکی ناتوندوتیک و دیموکراتیک و ئاشتی پارێز.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکە هاتبوو: "کۆبانێ دژی چەتە دڕندەکانی داعش بوو بە سیمبولی بەرخۆدان. تێکۆشەرانی کۆبانێ جیهانیان لە بەڵای داعش ڕزگارکرد. بۆیە پشتیوانی کۆبانێ زۆر گرنگە. بانگەواز لە هەموو ڕێکخراو و دەزگاکان نێونەتەوەییەکان و ڕای گشتی جیهانی دەکەین و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەکەین، خاوەندارێتی لە بەرخۆدانی کۆبانێ بکەن و دەنگ هەڵبڕن، پشتیوانییەکی بەهێزتر لە کۆبانێ و ڕۆژئاوای کوردستان بکەن".

سێرت

لە سێرت بە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەبەردەم ڕێکخستنی هەدەپ لە سێرت، تیشکخرایە سەر ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ. تەژەئا و مەجلیسی دایکانی ئاشتی، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت بێریڤان هێلین ئیشیک، بەڕێوەبەرانی هەدەپ و دەبەپە و زۆر هاوڵاتی بەشداربوون. تیشکخرایە سەر بەرخۆدانی کۆبانێ.