لە ڤیەننا چالاکی لەبەرانبەر بریارەکەی ئەمریکا لەدژی ٣ کادری پێشەنگی پەکەکە ئەنجامدرا

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، بریاری ئەمریکا لەدژی ٣ کادری پێشەنگی پەکەکە بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، لە ڤۆتیڤپارک تا کۆنسۆڵخانەی ئەمریکا رێپێوانێکی ئەنجامدرا و بریاری ئەمریکا لەدژی ٣ کادری پێشەنگی پەکەکە شەرمەزارکرا.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی وێنەی سێ بەرێوەبەری پەکەکە بەرزکرایەوە و دروشمی 'بژی پەکەکە'، 'بژی بەرخۆدانی گەریلا' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە.

گەنجان لە چالاکیەکەدا رایانگەیاند، لەدژی هێرشی داگیرکەر و قڕکەر هەموو کاتێک لە گۆڕەپانەکان دەبن. چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق