لە ڤیەننا ئاهەنگی پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بەڕێوەچوو

لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا ئاهەنگێک بۆ پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز سازکرا.

ماوەیەکی کەم بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ماوە، لەو چوارچێوەیەدا لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا ئاهەنگێک بۆ پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز سازکرا.

لە ئاهەنگەکەدا باس لە گرنگی هەڵبژاردنەکان کرا و داوا لە دەنگدەران کرا دەنگ بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێ بدەن.

هایدی سێکوێنز لە پارتی سەوزی نەمسا لە ئاهەنگەکەدا وتی، "هەر دەنگێک دەتوانێت وڵات بە تەواوی بگۆڕێت." سێکوینز ڕاشیگەیاند، بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان دەڕوات بۆ ئامەد.

میکایل ئەسلان، شەریف ئۆمەری، دەلیل خدر، گرووپی ڕۆژاڤا و حەمید چوونە سەر ستەیج و هونەری خۆیان پێشکەشکرد. ئاهەنگەکە بە شای و هەڵپەڕکێ و گۆڤەند کۆتایی پێهات.

ژ.ت