لە ڤییەنا و کیل چالاکی بۆ "ئازادیی ئۆجالان" بەڕێوەچوو

لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا و لە شاری کیلی ئەڵمانیا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا.

ڤییەنا

لەسەر داوای بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزووتنەوەى ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە رێکخستنی چالاکییەک گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا.

چالاکییەکە لە گۆڕەپانی ئۆپێرا لە کارس پلاتز رێکخرا. لە چالاکییەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەپەگە، یەپەژە، و بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا بەرزکرابوونەوە.

لە چالاکییەکەدا سینەفیزیۆنێک نمایشکرا و بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی پێهات.

کیل

لە شاری کیلی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخودانی چالاکیی مانگرتنی زیندانیان و بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کرد چالاکییەک بەڕێوەچوو.

رێکخراوەکانی کیل ژیان ژن، یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست و دەستپێشخەریی رۆژئاوا بەشداری چالاکییەکە بوون.

ژ.ت