لە عوسمانیە کەسێک لەسەر هەڵپەڕکێ زیندانی کرا
لە عوسمانیە ٥ کەس بە پاساوی ئەوەی لە ئاهەنگێکدا لە عوسمانیە لەسەر مۆسیقای کوردی هەڵپەڕکێیان کردووە دەستبەسەرکران، یەک لەوان بە ناوی هیڤدا قارەمان زیندانی کرد.
لە عوسمانیە ٥ کەس بە پاساوی ئەوەی لە ئاهەنگێکدا لە عوسمانیە لەسەر مۆسیقای کوردی هەڵپەڕکێیان کردووە دەستبەسەرکران، یەک لەوان بە ناوی هیڤدا قارەمان زیندانی کرد.
ئەم بەیانییە بە پاساوی ئەوەی لە ئاهەنگێکدا لەسەر مۆسیقای کوردی هەڵپەڕکێیان کردووە دەستبەسەرکران. لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا هاوسەرۆکانی دەم پارتی ناوچەی عوسمانیە سەڤگی ئایدن و فاروق قارەمان و بەڕێوەبەرەکەی هاکان قارەمان و موراد قارەمان و هیڤدا قارەمان دەستبەسەرکران. کاروباری ئیفادەدانی سەڤگی ئایدن و فاروق قارەمان و هاکان قارەمان و موراد قارەمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عوسمانیە بەردەوامە. هیڤدا قارەمان پاش ئیفادەوەرگرتن لێی، ڕەوانەی دادگای عوسمانیە کرا.
هیڤدا کە ڕەوانەی دادگای سزای سوڵحی عوسمانیە کرا، بە پاساوی ئەوەی لەسەر گۆرانی کوردی دەسماڵی سەوز وسوور و زەردی بەرزکردووە و بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" خرایە زیندان.