لە ئادیگەی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ پیرۆزکرا
لە کۆماری ئادیگەی روسیا هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا.
لە کۆماری ئادیگەی روسیا هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا.
لە کۆماری ئادیگەی روسیای فێدڕاڵ هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بە چالاکییەک پیرۆز کرا. چالاکی پیرۆزباییەکە لە هۆڵی ئیمپریاڵ لە گوندی سادۆڤۆی بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانی سۆڕش دەستیپێکرد.
دواتر ئەندامی کەنەکە فەیروز حسێن لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی گەلی کورد کرد کە لەسایەی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە بەدەستهێنراون.. لەسەر ناوی رێکخراوی ژنانی ئادیگەی سینەما محەمەد قسەی کرد و باسی لە گرنگی جەژنی ژیانەوە بۆ گەلی کورد کرد.
دوای وتارەکان بەرنامەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو. لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان بازۆیێ حەسەن، هونەرمەند خودێدا، باریێ کەلۆ و هونەرمەندانی دیکە بە گۆرانییەکانیان ئاهەنگەکەیان بەجۆشتر کرد.
مەراسیمی پیرۆزباییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.