لە ئایدین و ئیستەنبول و کۆجالی چالاکی سابوتاژ ئەنجامدرا

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر لە شارەکانی ئایدین، ئیستەنبول و کۆجالی زنجیرەیەک چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوێکدا بەناوی دەستپێشخەرییەکە بڵاوکراوەتەوە: لە ٣٠ی تشرینی دووەم دا، لە ناوچەى دارجای کۆجالی دژی کارگەی چیمەنتۆی ئاسلانی ئاکەپە چالاکیی سابوتاژ ئەنجامدرا.

دەستپێشخەرییەکە ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی ١ی کانوونی یەکەم لە ناوچەى باشاک شەهیری ئیستەنبول ئۆتۆمبێلێک و هەروەها لە بازاڕی ئایدینیش ٣ ئۆتۆمبێلی تر فاشیستەکان سوتێنران.

ژ.ت