لە ئەدەنە و ئەزمیر و مێرسین چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" بەردەوامە
خزمی زیندانیان لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لە چەند شارێک چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا.
خزمی زیندانیان لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لە چەند شارێک چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا.
خزمی زیندانیان لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لە چەند شارێک چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا تیشک خرایە سەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکردنی مافی زیندانیان.
ئەزمیر
چالاکییەکەی ئەزمیر لەبەردەم زیندانی کرکلاری ئەزمیر ئەنجامدرا. پانکارت و درووشمەکان بەرزکرانەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەزمیر، ڤەزان کارابولوت ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی لە تەواوی زیندانەکانی تورکیا بڵاوبووەتەوە و هۆشداری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕەچاو ناکرێن. گوتی: "هەتا گۆشەگیری و پێشێلکردنی مافەکان کۆتایی نەیەت، چالاکییەکانمان لەبەردەم زیندانەکان بەردەوام دەبێت".
پاشان چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.
ئەدەنە
خزمی زیندانیان و چالاکوانان و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان ویستیان لەبەردەم زیندانی کورکچولەری ئەدەنە کۆببنەوە بەڵام پۆلیس دەوروبەری زیندانەکانی گەمارۆدا و ڕێگەی نەدا جەماوەر بچنە بەردەم زیندانەکە، بۆیە جەماوەرەکە لە شوێنێکی نزیک لە زیندانەکە لە ئۆتۆمبیلەکان دابەزین و بە بەرزکردنەوەی درووشم بەرەو زیندانەکان ڕێپێوانیان کرد. لەنێو گەمارۆی پۆلیسدا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە سەیفەدین ئایدەمیر ڕایگەیاند بناغەی هەموو کێشەکان گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و داوای کرد دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگیرێت.
پاشان چالاکی دانیشتن و ڕێپێوانێکی کورت ئەنجامدرا.
مێرسین
چالاکییەکەی مێرسین لە هەفتەی ١٦ هەمیندا لەبەردەم زیندانی تاراسوس ئەنجامدرا.
هاوسەرۆکی دەم پارتی مێرسین ڕەشاد ئاشان داوای کرد دەستبەجێ گۆشەگیری و پێشێلکارییەکانی زیندان کۆتایی بێت، ڕێگە بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بکرێتەوە.